ئای پۆدێکی 18 عه‌یار: ئه‌م ئای پۆده له زێڕی 18 عه‌یار دروست کراوه.
ئه‌م "شۆفڵ ئای پود"ه (Ipod Shuffle) گرانترین ئای پوده که تاکوو ئێستا له جیهاندا دروست کراوه.
کومپانیای " Xexoo"ی ئاڵمانی ئه‌م ئای پۆده گرانه‌ی دروست کردووه. ئای پۆده‌که له نێو بۆکسێکی دیکه‌دایه که به شێوه‌یه‌کی جوان رازاوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی که ده‌یکڕێ په‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی تایبه‌تی خاوه‌ندارییه‌تی ئای پۆده‌که‌ی پێ ده‌درێ. ئه‌گه‌ر ئای پۆده‌که‌ش تووشی که‌ند و کۆسپ بوو، ئه‌وا بۆ سیرڤیسه‌که‌شی که‌سێکی تایبه‌تی بۆ دیاری ده‌کرێ که ئاماده بێ له 24 کاتژمێری شه‌و و رۆژ و له هه‌موو رۆژانی حه‌وتوودا له 365 رۆژی ساڵدا له خزمه‌تگوزاریدا بێ.
نرخی ئه‌م ئای پۆده 130000 کرۆنی سویدییه.
زانیاری زیاتر