هاككه‌ره‌كان كلیلی Iphone ده‌شكێنن.: حه‌وتوویه‌ک دوای ئه‌وه گه‌وره‌کومپانیای "ئاپڵ" ئای فۆنه‌کانی خۆی له ئامریکا دایه بازاڕ، هه‌که‌ره‌کان توانیان ئه‌و دوو کۆده‌ی که ئای فۆنه‌کانیان پێ ته‌یار کراوه واته AT و T (AT & T) بشکێنن.
هه‌روه‌ها "وال ستریت جورنال" (the Wall Street Journal) ئه‌م کاره‌ی هه‌که‌ره‌کانیش به‌و مانایه‌یه که "ئایپۆد" و وێبگه‌ڕی ئایفۆنانه‌کان هیچکامیان کار ناکه‌ن. به‌ڵام ئێستا هه‌که‌ره‌کان زاناریان له سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو کراوه‌ته‌وه و رێنوێنی خه‌ڵک ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه نتوانن سه‌ره‌ڕای ئه‌و کێشانه‌ش بۆیان پێش هاتووه، هێشتا ئه‌و کارانه‌ش به ئای فۆنه‌کانیان بکه‌ن.
یه‌کێک له‌وانه هه‌که‌ری نۆروژی " Lech Johansen" یه که پێشتر ناوبانگی له کۆد شکاندنی فیلمی دی ڤی دا ده‌رکردووه کاتێک ئه‌و کۆدانه‌ی ده‌شکان و فیلمه‌کانی له کومپیۆته‌ره‌که‌ی خۆیدا تۆمار ده‌کرد. ناوبراو کاری له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که چۆن بتوانێ کۆدی ئه‌و سیستمه بشکێنێ که به‌رگری له گوێگرتنی " Itunes" له سیستمه‌کانی دیکه‌دا، بێجگه له "Ipod" دا ده‌کا.
Financial Times هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه که هه‌تاکوو پاییزی ئه‌م ساڵ ئای فۆنه‌کان له ئوروپادا نافرۆشرێن، به‌ڵام له وڵاتی سوید ئه‌م رێکه‌وته تاکوو ساڵی 2008 ده‌خایه‌نێ، به‌ڵام له " Ebay " بۆ فرۆشتن ده‌ست ده‌که‌وێ. تاکوو ئێستا ئاپڵ کومپانیایه‌کی فرۆشیاری هێڵی ته‌له‌فوون بۆ لای خۆی رانه‌کێشاوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و ته‌له‌فۆنانه له ئوروپادا کار ناکه‌ن.
به‌رپرسی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رانسه " Jean Sebastien" ده‌ڵێ، من رێنوێنیه‌کانی یوهانسنس " Johansens instruktioner "ره‌چاو کردووه و " Ipod" و وێبگه‌ڕی ئای فۆنه‌که‌م به‌کار هێناوه. به‌ڵام ناوبراو نرخێکی نزیک به 850 دولاری به ته‌له‌فونه‌که‌ی داوه.
زانیاری زیاتر