ئێستا ده‌توانی به به‌رده‌وامی 38 کاتژمێر فیلم بگری: گه‌وره کومپانیای سۆنی (Sonys) چه‌ند کامیرای نوێی داوه‌ته بازاڕ که له جێگای کاست، هارد دیسکیان تێدا دانراوه و گه‌ره‌ترین قه‌واره‌یان تاکوو ئێستا 100 گ. ب. جیگا ده‌گرێ.
فیلمه‌کانیش به باشترین جۆر تۆمار ده‌کرێن واته (HD- quality) واته (1080i) که وابوو ده‌نگه‌که‌شی له جۆره هه‌ره‌باشه‌کان ده‌بێ.
ئه‌م سێ کامیرایه هارددیسکی 40 ، 60 و 100 گ. ب. یان تێدا دانراوه و نرخه‌کانیان به پێی گه‌وره‌یی هارددیسکه‌کانیان ده‌چێته سه‌ره‌ێ.
سیسته‌مێکی وێنه‌گری باش که دوو کامیرا گه‌وره‌کاندا دامه‌زراوه ده‌توانێ له کاتی فیلم گرتندا وێنه‌ی 4,6 megapixel بگرێ. دوو سیسته‌می دیکه که له‌م کامیرایانه‌دا دامه‌زراون یه‌کیان له‌رینه‌وه‌ی کامیراکان که‌م ده‌کاته‌وه و یان له به‌ینیان ده‌با، ئه‌ویتریان mini-HDMI- contact که کارهاسانی ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی که کامیراکه گرێ بدرێ شاشه‌یه‌کی HD-ready یه‌وه.
زانیاری زیاتر