کتێبێکی موبایل ته‌له‌فونی: کابرایه‌کی 40 ساڵه‌ی ئیتالیایی به ناوی رۆبه‌رتۆ به‌رنۆکۆ (Robert Bernocco) کتێبێکی 384 لاپه‌ڕه‌یی به شێوه‌ی رۆمانێک که باس له مه‌ودای نێوان کار و ماڵه‌که‌ی ده‌کا له موبایل ته‌له‌فونه‌که‌یدا نووسیوه‌ته‌وه. پاشان له کومپیۆته‌ردا دایڕشتووه‌ته‌وه و ره‌دیف به‌ندی کردووه و له فۆرم و قه‌واره‌ی کتێبێک‌دا چاپی کردووه و له 13 دانه‌دا ئێستا بۆ کڕین ده‌ست ده‌که‌ێ.
شایانی باسه که نووسینی ئه‌م کتێبه 17 حه‌وتووی خایاندووه و 160 کاراکته‌ر له نووسینه‌که‌ی‌دا به‌کار هاتووه و ناوی "هاوسه‌فه‌ر" یان هاوڕێ (Compagni di Viaggio (Compagnon de voyage))یه و به سێ زمانی ئیتالیایی، سپانیایی و ئینگلیزی له سایتی www.lulu.com دا ده‌ست ده‌که‌وێ. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بلێین که ئه‌م جۆره نووسینه به ئه‌ده‌بیاتی "خانه"یی و یان "سلولی" ناوی ده‌رکردووه. زانیاری زیاتر
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه لاده‌بات که ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره.
|
| |
|