مایكرۆسۆفت و به‌كارهێنانی Xandros Linux: دابه‌شكراوی لینوكس http://www.xandros.com/ گه‌شتنه په‌یمانبه‌ستێكی بته‌و. به‌پێی ئه‌م په‌یمانبه‌سته‌ی له‌نێواندایه له‌مه‌ودوا هه‌ردوولا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی سیسته‌م و پرۆتۆكۆله‌كانی هاوده‌نگ بن وه هه‌روه‌ها زمانێكی یه‌كسان له‌نێوان هه‌ردوو جۆره فۆرماتی OpenXML ی مایكرۆسۆفت و (ODF) بدۆزرێته‌وه. له‌پێناو ئه‌م مه‌به‌سته‌شدا ده‌بێت هه‌ندێك مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی كاڵاكانی مایكرۆسۆفت به‌مان بسپێرن تاوه‌كو خۆگونجاندن و به‌كارهێنانی Windows-Server زیاتر له‌داهاتودا ئاسان و سه‌قامگیرتربێت. شایانی باسه ئه‌م ڕێكه‌وتنانه‌ی مایكرۆسۆفت له‌گه‌ڵ دابه‌شكراوه‌كانی لینوكسدا شتێكی نوێ نییه، هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌گه‌ڵ http://www.novell.com/products/server/ كارێكی ئه‌وهای ئه‌نجامدا. كه به‌پێی ئه‌و په‌یمانه‌ش مایكرۆسۆفت تاساڵی ٢٠١٢ بڕی حه‌فتا هه‌زار مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی له‌وان ده‌كڕێته‌وه. زانیاری زیاتر
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|